نزیکەی مانگێکە بە بڕیاری مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی چواری ئاینی لە ئامێرە ناوخۆییەکان لە سنوری هەولێر و دهۆک راگیراوە، لەکاتێکدا کەناڵەکە مۆڵەتی پەخش و کارکردنی هەیە.
لەکاتێکدا کەناڵەکە مۆڵەتی پەخش و کارکردنی هەیە بە بیانوونی ناراسنی نەبوونی مۆڵەت نزیکەی مانگێکە بە بڕیاری مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی چواری ئاینی لە ئامێرە ناوخۆییەکان لە سنوری هەولێر و دهۆک راگیراوە و کەناڵەکەش داوا دەکات هاوڵاتیان مانگی دەستکردنی نایلسات بەکاربهێنن.
لەبەرامبەر داخستنی
کەناڵەکەدا ئێن ئاڕ تی چوار هەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە کە پەخشی کەناڵەکە لە
مانگی دەستکردنی نایلسات بەردەوامە و داوا لە سەرجەم هاولاتییان دەکەن کە پشت ببەستن
بە ئامێری سەتەلایت نەک ئەو ئامێرانەی کەناڵە ناوخۆییەکان پەخش دەکەن.
دەشڵێت، پارتی
و یەکێتی دەستیان ناگات بە ئامێرەکانی سەتەلایت و ئەوان ناتوانن کۆنترۆلی بکەن یاخود
کەنال دابخەن.
کەناڵی ئین
ئاڕ تی چواری ئاینی بەرنامە و وتاری ئاینی و بەرهەمە ئاینیەکان پەخش دەکات و بینەرێکی
زۆری لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەتایبەت سنوری هەولێر و دهۆک هەیە و بەشێکە لە
دامەزراوەی میدیای نالیا بەڵام نزیکەی مانگێکە لە ئامێرە ناوخۆییەکان و لەسنوری هەولێر
ودهۆک بە بڕیاری مەسعوود بارزانی ومەسرور بارزانی پەخشی ڕاگیراوە.