ئینستاگرام زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێی راگەیاند کە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات سەیری کۆمێنتەکانی سەر ستۆریەکانیان بکەن لەبری ئەوەی وەک پەیامی تایبەت وەریبگرن.
بە پێی "سکای نیوز"، ئەمە هەنگاوێکە بە ئامانجی زیادکردنی پەیوەندی و پێدانی ئەزموونی نوێ بە بەکارهێنەر، تایبەتمەندییە نوێیەکە کە کۆمێنتەکان تەنها بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دەردەخات کە فۆڵۆوی خاوەن ستۆرییەکەیان کردووە، کۆنترۆڵی بڵاوکردنەوەی کۆمێنتەکان بە کەسەکان دەدات و لە رێگەی بژاردەیەکەوە دەتوانرێت لاببرێت.
ئینستاگرام رایگەیاندووە، کە ئەم ئامرازە ئامانجی بەرزکردنەوەی بەشداری بەکارهێنەر و دروستکردنی ئەزموونی کۆمەڵایەتی تازەترە ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، کە ئینستاگرام نیشاندەرێکی گەورەی زیادبوونی پەیوەندی بەکارهێنەرانە لە رێگەی نامەی راستەوخۆ و گروپە داخراوەکانەوە، دوورن لە بەرکەوتن لەگەڵ رێکلامەکان.
پێشتر وەڵامدانەوە بۆ ستۆرییەکان لە ئینستاگرام لە رێگەی نامەیەکی تایبەتەوە دەدرا و تەنها ئەو کەسە دەیبینی کە ستۆرییەکەی بڵاوکردووەتەوە، زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە زەمینەیەکی فراوانتر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ستۆرییەکان دابین دەکات.
بەڵام توانای کۆمێنت نوسین زیاتر سنووردارە لەچاو پۆستی سەر پرۆفایل، چونکە لەسەر ستۆری تەنها ئەو کەسانەی کە فۆڵۆوی ستۆریدانەرەکەیان کردووە و لەلایەن ئەوەوە قبووڵ کراون، دەتوانن کۆمێنت بکەن، ئینستاگرام لە ڤیدیۆیەکدا باسی چۆنیەتی کارکردنی ئەم تایبەتمەندییە بە تەواوی دەکات.
هەر وەک ستۆرییەکان، کۆمێنتەکانیش کاتین و تا ٢٤ کاتژمێر دەخایەنن، ئیمیلی نۆرفۆلک وتەبێژی ئینستاگرام رایگەیاند، بەکارهێنەران بژاردەی ئەوەیان دەبێت کە کۆمێنتەکان لەسەر هەر ستۆرییەک بڵاوبکەنەوە یان لایبەرن، هێشتا دیار نییە دوای کۆتاییهاتنی ستۆرییەکە کۆمێنتەکان سەیڤ دەکرێن یان نا، بەڵام داوای روونکردنەوە لە ئینستاگرام کراوە لەسەر ئەم بابەتە.