سەردێڕ:

سەدان هەزار کەس لە ئیسرائیل دژى بەردەوامى شەڕ لە غەززە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد

AM:09:56:02/09/2024

1460 جار خوێندراوەتەوە

لە ئیسرائیل خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بۆ راگرتنی شەڕ و هێنانەوەی بارمتەکانیان لە غەززە دەستیپێکرد.


ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، لە دوێنێوە خۆپیشاندانی فراوان لە ئیسرائیل دەستیپێکردووە و ژمارەی خۆپیشاندەران دەگاتە نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس.

ئەويش هاتووە، لە خۆپیشاندانەکەدا داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ و گێرانەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل دەکەن لە غەززە کە ژمارەیان ١٠١ بارمتەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئیسرائیل دوای کوژرانی شەش بارمتەی ئیسرائیل لە غەززە دەستیپێکرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی ٣٣٢ رۆژە جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و غەزەدا بەردەوامە، دوای ئەوەی لە ٧ی مانگی ١٠ی ساڵی رابردوودا، حەماس بە پێنج هەزار مووشەک هیرشیکردە سەر ئیسرائیل و جەنگ دەستیپێکرد.













گەلەری