سەردێڕ:

بەهۆی شەپۆلێکى بارانی بەخوڕ لە سعودیە لافاو لە چەند ناوچەیەکى ئەو وڵاتە دروستبوو

AM:09:47:31/08/2024

5112 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ لە سعودیە لافاو لە چەند شوێنێکى ئەو وڵاتە دروست بوو، کەشناسی سعودیەش دەڵێت، پێشبینى دەکرێت ئەمڕۆ شەپۆلەکە شاری مەدینە و دەوروبەری بگرێتەوە.


میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارین و دروستبوونی لافاو زیانی زۆر بەر دانیشتووانی چەند ناوچەیەکی مەدینە گەیشتووە.

دەشڵێن، بەهۆی لافاوەکەوە زیان بەر چەندین ئۆتۆمبێل کەوتووە و بەشێکی زۆری شەقامەکانیش ژێرئاو کەوتوون.

هاوکات، کەشناسیی سعودیەش هۆشداریی داوە کە لەمڕۆوە تاوەکو ناوەڕاستی هەفتە شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و بەپێی پێشبینیەکان چاوەڕێ دەکرێت شەپۆلەکە ژمارەیەک پارێزگای دیکەش بگرێتەوە.













گەلەری