١.ئەو خۆراکانە هەڵبژێرە کە رێژەی گلایسیمیکیان کەمە، باشتر وایە ئەو خواردنانەی بەیانیان هەڵبژێریت کە رێژەی گلایسیمیکیان کەم بێت، وەک دانەوێڵەی تەواو و سەوزە و گەنمەشامی، ئەم خۆراکانە بە هێواشی هەرس دەبن، ئەمەش رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکر لە خوێندا.
٢.ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، لەبیرت نەچێت خواردنی دەوڵەمەند بە ریشاڵ وەک میوە و سەوزە و گوێز و تۆو بۆ نانی بەیانیت زیاد بکەیت، ریشاڵ مژینی شەکر بۆ ناو خوێن خاو دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی جێگیربوونی ئاستی شەکر لە خوێندا.
٣.دوور بکەوەرەوە لە خواردنی شیرین، گرنگە لە کاتی ژەمی بەیانیان دوور بکەویتەوە لە خواردنی خۆراکە شەکردارەکان وەکو دانەوێڵەی شەکردار و شیرینی و خواردنەوە شیرینکراوەکان، لەوانەیە ئەم خۆراکانە ببنە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکر لە خوێندا.
٤. قەبارەی خواردنەکە لەبەرچاو بگرە، پێویستە گرنگی بە قەبارەی ژەمەکان بدەیت، چونکە زۆرخۆریی لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، دڵنیابە لە خواردنی بڕی هاوسەنگ لە کاربۆهیدرات و پرۆتین و چەوری تەندروست بۆ ئەوەی لە زیادەڕۆیی لە خواردن دوور بکەویتەوە و ئاستی شەکری خوێنت بە درێژایی کاتی بەیانی جێگیر بێت.
٥. ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی، پیادەڕۆییەکی کەم یان خۆڕاکێشان دوای نانی بەیانی دەبێتە هۆی باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلینی جەستەت و پاراستنی کێشێکی تەندروست.
٦. خۆراکە پرۆسێس کراوەکان سنووردار بکە، کەمکردنەوەی خواردنی خۆراکی پرۆسێس کراو و پاڵاوتە وەک نانی سپی و دانەوێڵەی شەکردار و خواردنی لەقتوونراو کارێکی گرنگە، زۆرجار ئەم خۆراکانە شەکرە زیادکراوەکان و کاربۆهیدراتی سادەیان تێدایە کە رەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکر لە خوێندا.