ئاماژەی بەوەش کرد، "پارتی و یەکێتی لە ئێستادا کێشە بۆ مووچە دروست دەکەن
و بە مەبەست ناردنی لیستی مووچەخۆران بۆ بەغدا دوا دەخەن جا وەرە دەربچنەوە لە هەڵبژاردن".
دەشڵێت، دوای هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی زۆر خراپتر لە ئێستا بەسەر هاوڵاتییان دەهێنن
ئەگەر دەربچن لە هەڵبژاردن.
وتیشی، "بەغدا مەبەستیەتی یەکێتی و پارتی بیانوویان نەمێنێت و هەڵبژاردن
بکرێت لە بەغداوە زانیارییم پێ دراوە ئەم چەند مانگەش پارە دەنێرن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن
بکرێت".
باسی لەوەش کرد، دەسەڵات لە هەرێم مانگانە بە فرۆشتنی نەوتی قاچاخ و داهاتی
ناوخۆ ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری دەست دەکەوێت و پارەکەشی دیار نیە.
جەختی لەوەش کردەوە، نەوەی نوێ ئامادەیە مەرجەکانی بەغدا بۆ مووچە و خۆشگوزەرانی هاوڵاتییان جێبەجێ بکات و
ئامانج و دروشمی نەوەی نوێ دروستکردنی یەک هەرێم و یەک ئیدارەی سەربەخۆ و بەهێزە،
هەروەها نەوەی نوێ بەشێک نیە لەو گەندەڵییەی کە هەیە بۆیە لە بەغدا رێزی لێ دەگرن.
راشیگەیاند، "بە فەرمانی خودا و بە دەنگەکانی خەڵک، نەوەی نوێ دەسەڵات دەگرێتە
دەست و هەر یەکەم رۆژ حکومەت بگرینە دەست پارەی ئاو و کارەبا و باج و قەرزی هاوڵاتییان
لادەبەین". دەشڵێت، با هاوڵاتییان چوار ساڵ نەوەی نوێ تاقیبکەنەوە ئەوکات جیاوازییەکەی
دەبینن.