سەردێڕ:

یەکێتی بەردەوامە لە دەستگیرکردنی کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی

PM:01:39:09/08/2024

1440 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی ناچارکردووە شوێنەکە بەجێبهێلن ئەو کاسبکارانەشی بەرهەڵستیان بکەن دەسگیر دەکرێن لەماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە ٣٠ کەس دەسگیرکراون بەهۆی ئەوەی ئامادە نین مەیدانەکە چۆل بکەن


هەندێک لەو کاسبکارانەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکەی یەکێتیەوە دەسگیر کرا بوون دوای پڕکرنەوەی بەلێننامەو کەفالەتی یەک ملیۆن دینار بەمەرج ئازاد کران بەڵام هەنێکی دیکەشیان لەزیندان ماونەتەوە، دەیانەوێت بە زۆر جێگاکەیان پێچۆڵ بکەن جگە لەوەش هیچ بڕە قەرەبوویەکیان پێنادەن و لە بەرامبەر وەرگرتنی دوکانیش لە مەیدانە نوێکەدا بڕی ١٠ ملیۆن دینار لە کاسبکارەکان وەردەگرن.

 

کاسبکارانی ئەو مەیدانەش باس لەوە دەکەن، نایانەوێت شوێنی کارەکانیان جێبهێڵن، بەڵام یەکێتی بە زەبر و دەستگیرکردن دەیەوێت دەستبەرداری شوێنەکە ببن تاوەکو بدرێتە کمپانیا حزبییەکان بەبێ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەوان لە شوێنەکەی خۆیان دەردەکرێن و لەو مەیدانەشی بۆیان دروست دەکرێت بۆ هەر دوکانێک بڕیک پارەی زۆریان لێدەسەنن کە دەگاتە ١٠ ملیۆن دینار.

مەیدانێ ئاژەلانی سلێمانی کە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای سلێمانی دەگوازرێتەوە بۆ سەر رێگای عەربەت سلێمانی، زەوى پێشووی مەیدانەکەش١٥٠ دۆنم زیاترە، نرخی یەک مەتر زەوی لەو شوێنە ٣٠٠ دۆلارە، بەو پێیە کۆی نرخی زەوییەکە دەکاتە ١٢٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار، وەک کاسبکاران دەڵێن، ستراتیژی شوێنەکە وایکرد کۆمپانیا حزبییەکان بیکەنە موڵکی خۆیان و جێگاکەیان پێ چۆڵبکەن، تا ئێستاش قەرەبوو نەکراونەتەوە.


 













گەلەری