نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی کردووە لە وەڵامی کوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە وڵاتەکەیدا، ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
گرژییەکانی دوای کوشتنی ئیسماعل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە ئێران تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت و لە نوێترین پێشهاتیشدا، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێراندا داوای کردووە وڵامی ئیسرائیل بدەنەوە.
رۆژنامەکە لە زاری سێ بەرپرسی ئێرانەوە ئەوەی خستووتە روو، خامنیەیی
فەرمانی کردووە ئێران بە راستەوخۆیی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل وڵامێکی توندی کوشتنی
هەنیە بداتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە
کرد، ئیسماعیل هەنیە کە بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی
بزوتنەوەکەیان بوو، لە تارانی پایتەختی ئێران کوژراوە.
دواتر،وەزیری
بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، پێشبینی ناکەن هیچ جەنگێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دروست ببێت. جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیاش دەڵێت، "کوشتنی هەنیە تیرۆرێکی
سیاسی قبوڵنەکراوە".
هاوکات، خامنەیی رایگەیاند، هەنیە لە خاکی ئێراندا کوژراوە و ئەو وڵاتە بەرپرسیارێتی تۆڵەکردنەوەی
لە ئەستۆ دەگرێت و بێدەنگ نابێت.