سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:44:10/07/2024

752 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی جیهانی بە ٨٤ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە نرخەکەی یەک دۆلار دابەزیوە.


‎هاوکات، بەهۆی فراوانبوونی خواستی ئەمریکا و کۆگای نەوتی کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە ٨١ دۆلار و ١٧ سەنتە، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی دابەزیوە.
پێشتر، وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێک کەوتبوون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە رێژەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی پێهات، کەم بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لە جیهاندا، شارەزایانی ئابووری باس لەوە دەکەن، پێدەچێت بڕیارەکە نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.













گەلەری