AM:10:04:03/05/2024
1624 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی هاوکاری نەوەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی غەززەوە رایگەیاند، غەززە لە ئێستادا وێرانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە و دووبارە بنیادنانەوە و گەڕاندنەوەی بۆ پێش دۆخی گرژی و ئاڵۆزییەکان پێویستی بە ٨٠ ساڵ هەیە. دەشڵێت، " ئەگەر کارەکان بەخێرای ئەنجامبدرێن و پێنج هێندە دەستی کار خێراتر بکرێت دەکرێت تا ساڵی ٢٠٤٠ غەززە بنیاند بنێتەوە".
ئەمڕۆ هەینی، رێکخراوی هاوکاری و هەماهەنگی ئاوەدانکردنەوەی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی بیناسازی غەززەوە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەگوێرەی راپۆرت و ئامارەکانی ناوەندی ئاوەدانکردنەوەی غەززە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە ٨٠ هەزار ماڵ و باڵەخانە لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا وێرانبووە.
ئاماژە
بەوەش کراوە، دووبارە بنیادنانەوەی کەرتی غەززە پاش فراوانبوونی گرژی وئاڵۆزییەکانی
نێوان حەماس و ئیسرائیل پێویستی بە ٨٠ ساڵ هەیە. وتیشی، " ئەگەر دەستی کار خێراتربکرێت
و بە پێنج هێندە زیاتر و هاوکاری زیاتر دەتواندرێت تا ساڵی ٢٠٤٠ کەرتی غەززە
دووبارە بنیاد بنرێتەوە کەئەوەش خەرجییەکی زۆری دەوێت".
لەو
بارەیەشەوە ، ئەچیم شتاینەر بەرپرسی پلانی ئاوەدانکردنەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
رایگەیاند، لە ئێستادا کەرتی غەززە دووچاری قەیرانی مرۆیی بوەتەوە و ئەگەر گرژی ئاڵۆزییەکان
تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەردەوامی هەبێت ئەوە قەیرانی مرۆیی لە ٣٨.٨٪ـەوە بۆ
٦٠.٦٪ کە ئەوەش بەرزترین ئاستی قەیرانی مرۆی دەبێت.
جەنگی
غەززە کە ماوەی زیاتر لە ٢٠٠ رۆژ بەسەریدا تێپەڕی کردووە، هێشتا ئەنجامەکەی یەکلایی
نەبووەتەوە و تا ئێستاش زیاتر لە ٣٤ هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە ٧٧ هەزار کەسیش
بریندار بوون، هاوکات لە لایەنی ئیسرائیلیش هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە.