گروپە چەکدارەکانی یهمهن رایانگەیاند، بە ژمارەیەک موشەک کەشتییەکی بەریتانیان لە کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج. دەشڵێن، "لە رێگەی موشەکێکەوە درۆنێکی ئەمریکیمان خستووەتە خوارەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە، گروپە چەکدارەکانی یەمەن ئاماژەیان بەوەکرد، هێزە دەریاییەکانییان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کەشتییەکیان بەناوی 'روبیمار'ی بەریتانی لە کەنداوی عەدەن به ژمارهیهك موشهك كردووەتە ئامانج و بههۆیهوه كهشتییهكه زیانی زۆری بهركهوت و پهكی كهوتووە.
ئەوەشی خستەڕوو،
کەشتییەکە مهترسی ژێرئاو كهوتنی ههیه و تیمی كهشتییهكه به سهلامهتی
رزگاریان بووه.
باسی لەوەش کرد،
هێزەکانی بەرگری ئاسمانییان لە حودەیدە توانیان درۆنێکی ئەمریکیی لە جۆری ئێم کیو
ناین لە رێگەی موشەکەوە بخەنە خوارەوە.
هێزە چەکدارە لە
یاسا دەرچووەکانی یەمەن، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا دەستیان بە چالاکییەکانیان
کرد، سەرەتا بە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سور، دواتر بوونە مەترسی
بۆسەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوردا.
ئەو هێرشانەش
کاریگەری خراپیان لەسەر هاتوچۆی کەشتیوانی لەو ناوچەیە ستراتیژییەدا دروستکردووە کە
١٢٪ـی بازرگانی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.