فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە چاککردنی رێڕەوی نێو فڕۆکەخانەکە تاوەکو کاتژمیر ١٠ـی ئەمشەو فڕۆکەخانەکە بە رووی سەرجەم گەشتەکانی هاتن و رۆشتندا دادەخرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاند، فڕۆکەخانەی بەغدا رێڕەوی هاتن و رۆشتنی بە رووی سەرجەم گەشتەکاندا داخستووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی
کارکردن لە چاککردنی رێڕەوی فڕینی نێو فڕۆکەخانەکە بووەتە هۆی داخستنی فڕۆکەخانەکە
بە رووی گەشتەکاندا.
هاوکات، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
بەغدا رایگەیاند، تاوەکو کاتژمێر ١٠ـی ئەمشەو تیمەکانیان سەرقاڵی کارکردنن لە
چاککردنی رێڕەوی فڕۆکەخانەکە، بۆیە تاوەکو ئەو کاتە فڕۆکەخانەکە بە رووی سەرجەم گەشتەکانی
هاتن و رۆشتندا دادەخرێت.
لەبارەی هۆکاری راگرتنی گەشتەکان
ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی چاکسازییەوەیە لەسەر رێڕەوی فڕینی -15L 33R. و چاککردنەوەی شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەکەدا.