PM:09:55:18/12/2023
16228 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی تەواوی گەلی عێراق دەکات بەبۆنەی تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە لەساڵی ٢٠١٣ـەوە لە کەرکوکیش لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە ئەنجامنەدراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان مافێکی دەستووری گرنگە لە سیستەمی دیموکراسی و ئیداریدا بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی گەلی عێڕاق دەکەن بەهۆی کۆتایی ئەو پرۆسەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەنگاوێکی
گرنگە بۆ پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری کە لەساڵی ٢٠١٣ـەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق
راگیراوە، جگە لە کەرکوک کە لەساڵی ٢٠٠٥ـەوە دواکەوتووە.
ئەوەشی خستە روو، سوپاسی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەن لە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی گشتی پارێزگاکانی عێراق بڕێوەچوو لە کاتژمێر ٧ـی بەیانییەوە دەرگای بنکەکانی
دەنگدان بەڕووی زیاتر لە ١٥ ملیۆن دەنگدەردا کرانەوە و لە کاتژمێر ٦یش هەڵبژاردن
کۆتایی هات.