سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی ئەنجومەنی وەزیرانە

PM:08:49:22/10/2023

1536 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی ئەنجومەنی وەزیرانە دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لە جێبەجێ کردنی پابەندە دەستوریەکان".


ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە تێیدا هاتوە، دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی ئەنجومەنی وەزیرانە و پابەند دەبن بەبنەما دەستوریەکانەوە .

لە راگەیەنراوەکەدا باسی لەوەش کردوە،  بەردەوام کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنەکان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، چاوەڕوانن لە حکومەتی عێراق کە شایستە داراییەکانی هەرێم هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرج بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، جارێکی دیکە مامۆستایان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە بەردەوامییان بە خۆپیشاندان دا و باسیان لەوەکرد، ئەم نەچونەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندنە پەیوەندی بە یەک موچەوە نییە، لە ساڵی ٢٠١٤وە پێیان دەوترێت موچە قەرەبوو دەکرێتەوە بەڵام خوێندن قەرەبوو ناکرێتەوە، بەڵام لەو کاتەوە ئەو قەرەبووەیان نەبینیووە.













گەلەری