سەردێڕ:

بەندەری فاو لە هەفتەی داهاتوودا دەکرێتەوە

PM:06:37:06/10/2023

3000 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە رایگەیاند، بەندەری فاو لە ئێستادا ٨٠٪ کارەکانی تەواو بووە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا سێ ملیۆن تۆن کەرەستە لەرێگەیەوە دەگوازرێتەوە و لە ساڵی ٢٠٢٥دا پرۆژەکە بە تەواوی کارەکانی خۆی بەئەنجام دەگەیەنێت.


رۆژی هەینی، ناسر ئەسەدی ، راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بەندەری فاو بە هەموو توانایەوە دەخرێتە کار و پێشبینی دەکرێت بۆ سەرەتای هەفتەی کارکردنیدا سێ ملیۆن تۆن پێداویستی لێوە بگوازرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا گوێزەرەوەکاندا دەکەن بە کارپێکردنی بەندەرەکە بە تەواوی لە پرۆژەی گەشەپێدان بەنزیکی ٤٢کیلۆمەتر لە بەغداد و لەم هەفتەیەشدا دەست بە کارەکان دەکرێت لە بەندەری فاو.

بەندەری فاو بەندەرێکە کە لە تورکیاوە عێراق بە ئەوروپاوە دەگوازێتەوە.













گەلەری