PM:11:27:23/09/2023 
        
      19352 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕتی لە ناحیەی رزگاری لە کەلار چەند گەنجێک بووە بە شەڕیان و بەھۆیەوە گەنجێک کوژراوە. 
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           رۆژی شەممە، عەلی جەمال قەدولی وتەبێژی فەرمی بەرێوبەرایەتی گەرمیان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی راگەیاند؛ بەهۆی دەمەقاڵێوە لەنێوان کۆمەڵێک گەنج دەبێتە شەڕە چەقۆیان و لە ئەنجامدا گەنجێکی تەمەنی ١٨ ساڵ دەکوژرێت دوو کەسی دیکەش بریندارن.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج گەنج لە پارکێکی ناحیەی رزگاری دەبێتە شەڕیان لە ئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت و دوو کەسی
دیکەش بریندار دەبن.
		
		
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا دوو کەس لەوانە دەستگیرکراوە و کەسێکیش بەناوی بەشدار جەمال کە تەمەنی
١٨ ساڵە کوژراوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە، وتیشی لە ئێستادا دیار نیە هۆکاری شەڕەکە چی بووە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.
بڕیار جاف-کەلار
		
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             