فاینێنشیاڵ تایمز رایگەیاند، نرخی یۆرانیۆم لە مانگی رابردودا ٪١٢ بەرزبووەتەوە کە بە بەرزترین ئاستی خۆی دادەندرێت لە ١٢ ساڵی رابردودا، لە کاتێکدا وڵاتانی پێشکەوتوو هەوڵدەدەن بۆ گەشتن بە سەربەخۆیی وزە و درێژکردنەوەی تەمەنی کاریگەرییە ئەتۆمییەکانی ئێستا.
ڕۆژنامەی فاینێنشیاڵ تایمز بڵاوی کردەوە ، نرخی یۆرانیۆم لە مانگی ڕابردوودا بۆ ٦٥ دۆلار و ٥ سەنت بۆ هەر پاوندێک بەرزبووەتەوە وبەمەش بەرزترین ئاستی لە ماوەی ١٢ ساڵدا تۆمارکردووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، وڵاتانی ئابوری گەشە سەندوو پێشبڕکێ دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی دابینکردنی
یۆرانیۆم، ئەمە لەکاتێکدایە کە مەترسی دابینکردنی یۆرانیۆم بونی هەیەو نرخی هەر پاوندێک یۆرانیۆمیش کە پێی دەوترێت
"کێکی زەرد" لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بۆ زیاتر لە ٦٥ دۆلار بەرزبووەتەوە.
هاوکات فاینێنشیاڵ تایمز ئەوەشی ئاشکراکردوە، خواست لەسەر یۆرانیۆم لە لایەن ئەمریکا و کۆریای
باشوور و فەرەنساوە زیادی کردووە ، هەروەک ڕووداوەکانی نەیجەریش هەڕەشە لە دابینکردنی
یۆرانیۆم دەکەن.
بەگوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم نزیکەی ٪ ٥ی یەدەگی
جیهان لە نیجەردایە و خواستی وەبەرهێنان لە سندوقەکانی پەیوەست بە یۆرانیۆم لە ژێر
ڕۆشنایی ڕووداوەکانی نیجەردایە.