وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا سەرۆکی روسیا لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی دانەوێڵەی روسیا لە شاری سۆشی لە باشوری روسیا کۆدەبنەوە.
رۆژی هەینی، دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا "کرملن" رایگەیاند، لە رۆژی ٤ی ئەیلول ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە شاری سۆشی لە باشوری روسیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبنەوە.
هاوکات، لەدوای کۆتاییهاتنی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا ئەمە
دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرکردەکەی روسیا و تورکیا.
روسیا بە نیازە ببێتە شوێنگرەوەی هەناردەکاری گەنم لە بری ئۆکرانیا و لە
کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆ لە بارەی پێشنازی دانەوێڵەی روسیا دەکەن.
پێشنیازەکەش بریتییە لەوەی روسیا بە نرخی کەمتر و پاڵپشتی دارایی قەتەر
گەنم بنێرێت بۆ تورکیا و تورکیاش کاری رێکخستنی بۆ بکات و بەسەر وڵاتە هەژارەکاندا
دابەشی بکات.