PM:05:29:01/09/2023
28160 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، لەمەودوا هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمۆنیکا ئەگەر سەردانی بەریتانیایان کرد یاخود لە گەشتی ترانزێت بەو وڵاتەدا تێپەڕین لەسەریان پێویستە ڤیزایان هەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەمەودوا ئەگەر هەڵگری پاسپۆرتی دۆمۆنیکا سەردانی بەریتانیای کرد دەبێت ڤیزای پێشوەختە بە پاسپۆرتەکەیەوە هەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڵاتیانی دۆمۆنیکا و هندۆراس و نامیبیا و تیمۆرلێست،
ڤانواتو ئەگەر بە نیازی سەردانیکردنی بەریتانیا بوون یاخود لە رێگەی گەشتی ئاسمانی
ترانزێتەوە هاتنە بەریتانیا پێویستیان بە ڤیزا دەبێت.
پێشتر لە رێگەی پاسپۆرتی دۆمۆنیکا دەتوانرا بەبێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی
بەریتانیا بکەیت و هەر بۆ ئەو مەبەستەش زۆرێک لە هاوڵاتیانی هەرێم هەڵدەستان بە
کڕینی پاسپۆرتی ئەو وڵاتە.