دادگای میونشن لە ئەڵمانیا
PM:01:48:30/08/2023
4120 جار خوێندراوەتەوە
دادگاى میونشن لە ئەڵمانیا سزاى ١٤ ساڵ زیندانیکردنى بەسەر ژنێکدا سەپاند بەهۆى ئەوەى رێگەیداوە منداڵێکى ئیزدى لە تینوێتیدا لە موسڵ گیان لەدەست بدات.
میدیاکانى ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، دادگاى میونشن دواى تەواوکردنى ڕێکارەکانى دادگاییکردنى ژنێکى ئەڵمانى بە ناوى جێنیفەر ڤێنس کە لە ساڵى ٢٠١٩ وە دەستیپێکردبوو، بڕیاریداوە سزاى 14 ساڵ زیندانیکردنى بەهۆی ئەوەی رێگەی داوەکچێکی تەمەن پێنج ساڵی ئێزیدی لە تینوێتیدا بخنکێت، بسەپێنێت .
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ساڵى ٢٠١٥ دا ئەو ژنە ئەڵمانییە کە
هاوژینى چەکدارێکى داعش بووە لە موسڵ، ڕێگەى داوە کچێکى تەمەن پێنج ساڵى ئێزدى کە
لەگەڵ دایکیدا کرابوون بە کۆیلە، لەبەر هەتاودا لە تینوێتیدا بخنکێت، کە لەلایەن
هاوسەرەکەیەوە سزادراوە لەسەر ئەوەى کە خۆى تەڕکردوە و جێگەکەى پیس کردووە.
ئەو ژنە ئەڵمانیا کە لە ساڵى ٢٠١٤ لە رێگەى تورکیاوە چووەتە
موسڵ، لە ساڵى ٢٠١٦ لە باڵیۆزخانەى ئەڵمانیا
لە تورکیا دەستگیرکرا و ڕەوانەى وڵاتەکەى کرایەوە، هاوسەرە داعشەکەشى لە ساڵى ٢٠٢١
بە تاوانى بەشداریکردن لە جینۆساید لە فرانکفۆرت بە زیندانیی هەتا هەتایی سزادرا.