سەرۆکی روسیا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی پریگۆژین دەربڕی و دەلێت، "بەڕاستی پیاوكی لێهاتوو بوو بەڵام هەڵەی کرد و چاوەڕێ دەکەین بزانین ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە کوێ دەگات."
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە پەیامێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، هاوخەمی خۆیان بۆ بنەماڵەی پریگۆژی دەردەبڕن و لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە ئەو کەسە دەناسێت و دەڵێت " پیاوێکی بەهرەمەندبوو بەڵام هەڵەی کرد."
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکارییەکانی
جەنگاوەرانی ڤاگنەر لە شەڕی ئۆکرانیا هەرگیز لە بیر ناکرێت و چاوەڕێی لیژنەی لێکۆڵینەوە
دەبین بۆ گەیشتن بە راستی و دروستی رووداوەکە.
رۆژی چوارشەممە دەستەی فڕۆکەوانی
شارستانی روسیا رایگەیاند، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە ناوچەی تڤیری
باکوری مۆسکۆی پایتەختی روسیا ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و یەکێکیان پریگۆژینی فەرماندەی
گروپی چەکداری ڤاگنەرە.
هاوکات دوای روداوەکە سەرۆکایەتی
ئۆکرانیا رایگەیاند؛ لە مێژە روسیا چاوەڕیی هەلێک بۆ کوشتنی فەرماندەی ڤاگنەر دەکات
و ئەو کاتەی پریگۆژین متمانەی بە بێلاروسیا بەخشی وەک ئەوەبوو واژۆ لەسەر مەرگی خۆی
بکات.
ئەمریکاش ئاماژەی بەوەکرد،
ئاگاداری رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی فەرماندەی ڤاگنەرن و ئەو رووداوە ئاسایی نییە
و پلانی بۆ داڕێژراوە.