سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە

PM:04:17:24/08/2023

20136 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک ئۆنسە زێر لە بازاڕە جیهانییەکان بە هەزار و ٩١٥ دۆلار و ١٨ سەنتە لە هەرێمیش بەراورد بە دوێنێ نرخى یەک مسقاڵ زێڕ نزیکەی پێنج هەزار دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦١ دۆلار و ٥٧ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦١ هەزار و ٥٧٣ دۆلار و ٣٤ سەنتە.

لە ماوەی رابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەشە نزمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردوو.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە واتە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێریش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٤٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٥ هەزار دینارە













گەلەری