سەردێڕ:

بەهای ١٠٠ دۆلار زیاتر لە دوو هەزار دینار دابەزی

PM:11:15:30/07/2023

13296 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٤٥٠ دینار ماماڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ دوو هەزار و ٥٥٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهای دۆلار بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو دابەزی و لە دەرنگانی شەویشدا دۆلار زیاتر دابەزی و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ هەر ١٠٠ دۆلارێک دوو هەزار و ٥٥٠ دینار لە بەهاکەی کەمیکرد.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندى هیچ دۆلاری نەخستەبازاڕەوە و رۆژی پێنجشەممە، ٢١٠ ملیۆن و ٨٨٤ هەزار و ٣٥٨ دۆلارى خستووەتە بازاڕەوە کە ٣٠ ملیۆن و ٢١٠ هەزاری بەشێوەی کاش بووە و ١٨٠ ملیۆن و ٦٧٤ هەزار و ٣٥٧ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە.

دوێنێ شەممە، ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە هەژماری تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، لەبارەی ١٤ بانکەکەی عێراق لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و بانکی ناوەندی عێراق گفتووگۆی کردووە و بانکی ناوەندی رێوشوێنی گونجاوی بەرامبەر ئەو بانکانە گرتەبەر و ئەمەریکاش هیچ سزایەکی بەسەردا نەسەپاندن.

لەماوەی رابردوو بەهۆی حەواڵەکردنی دۆلار بۆ ئێران و فەنزوێلا، ١٤ بانکی عێراقی مامەڵەی دراوی دۆلاریان لێ قەدەغەکرا و بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە کاریگەری لەسەر دۆلاری بازاڕ هەبوو و بە شێوەیەک نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بۆ سەروو ١٥٥ هەزار دینار بەرزبووەوە.













گەلەری