سەردێڕ:

وەرزی پایزی ئەمساڵ کەی دەستپێدەکات و کەی کۆتایی دێت؟

AM:09:31:21/09/2021

13780 جار خوێندراوەتەوە

گۆڕینی وەرزەکان و دەستپێکردنی هەر وەرزێکی نوێ، پەیوەندی بە لێکدانەوە و رێسا گەردوونییەکانەوە هەیە، کە تیایدا لە ئەنجامی سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا هەر چوار وەرزەکەی ساڵ درووست دەبێت و ئەوانیش، وەرزەکانی بەهار و هاوین و پایز و زستانن.


هەریەکە لە چوار وەرزەکەی ساڵیش، کاتی دەستپێک و کۆتایی خۆیان هەیە و دیاریکردنی هەریەکێکیشیان، لەلایەن زانا و پسپۆڕە گەردوونییەکانەوەیە، کەواتە وەرزی پایزی ئەمساڵ کەی دەستپێدەکات؟

وەرزی پایز تایبەتمەندێتی خۆی هەیە، کە تیایدا پلەکانی گەرما مامناوەند دەبن و لەنێوان پلەی زۆر گەرمی وەرزی هاوین و پلەی زۆر ساردی وەرزی زستاندایە، بەجۆرێک لەدەستپێکی وەرزەکەوە پلەکانی گەرما بەرەو نزمبوونەوە دەچن.

بەگوێرەی زانیاریی و خەمڵاندنەکانی زانایانی بواری گەردوون، وەرزی پایزی ئەمساڵ، لەرۆژی ٢٢ ئەیلولی ئەمساڵ دەستپێدەکات، لە ٨٩ رۆژ پێکدێت و رۆژانی ٢٠ ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵیش کۆتا رۆژەکانی وەرزی پایزی ئەمساڵ دەبن. دەربارەی هۆکاری دواکەوتنی پایزی ئەمساڵیش بۆ یەک رۆژ بەبڕوای شارەزایانی بوارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەزانستی فەلەکیدا دیاریکردنی یەکەم رۆژی پایز پشت بەدووری نێوان خۆرو زەوی دەبەستێت بەو پێیەش بۆ ئەمساڵ دەکەوێتە رۆژی ٢٢ی ئەیلول.

هاوکات، زەردبوون و وەرینی گەڵاکان، نزمبوونەوە و مامناوەندبوونی پلەکانی گەرما، (با) بەردەوام، بارانی ناو بە ناو، یەکسانبوونی کاتی شەو و رۆژ و چەند تایبەتمەندییەکی دیکە، لە تایبەتمەندییەکانی وەرزی پایزن.













گەلەری