سبەینێ رۆژی جیهانی ژمارەی دانیشتوانی زەوییە، بەپێی ئامارەکانیش، سەرەڕای خاوی گەشەی دانیشتوان ژمارەی دانیشتوان هەشت ملیار کەسی تێپەڕاندووە و هیندستان جەنجاڵترینی جیهانە.
دوای پەسەندکردنی پێشنیازی بەرنامەی گەشەپێدانی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ١٩٨٩، ساڵانە بە مەبەستی سەرنج خستنەسەر کێشەکانی پەیوەندیدار بە ژمارەی دانیشتوانی زەوی، ١١ی تەمموزی هەموو ساڵێک وەک "رۆژی جیهانی ژمارەی دانیشتوانی زەوی" بەرز رادەگیرێت.
بەپێی
داتاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە ١٩٩٩ شەش ملیار،
لە ٢٠١١ حەوت ملیار و لە ٢٠٢٢یش گەیشتوەتە هەشت ملیار کەس، بەپێی "راپۆرتی
ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە ٢٠٢٣" ژمارەی دانیشتوانی زەوی هەشت ملیاری تێپەڕاندووە
و ئێستا گەیشتووەتە هەشت ملیار و ٤٦ ملیۆن ٥٢٠ هەزار کەس.
بەپێی
راپۆرتەکە ژمارەی دانیشتوانی هیندستان یەک ملیار و ٤٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسە و بەم
جۆرە جەنجاڵترین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان.
بە
دوای هیندستانیشدا، چین بە یەک ملیار و ٤٢٥ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە ریزی دووەم و
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایش بە ٣٤٠ ملیۆن کەس لە ریزی سێیەمدا دێت.
تێکڕای
تەمەنی پیاوان لەسەر ئاستی جیهان، بە ٧١ ساڵ و ژنان بە ٧٦ ساڵ دیاری کراوە.
بەپێی
داتاکانی سندوقی ژمارەی دانیشتوانی زەوی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان مەزەندە دەکرێت
ژمارەی دانیشتوان لەهەریەک لە وڵاتانی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، میسر، ئەسیوپیا، هیندستان،
نێجیریا، پاکستان، فلیپین و تەنزانیا زۆر ببێت.
بەپێی
مەزەندەکانی راپۆرتی "چاوەڕوانیەکان لەبارەی ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە
٢٠٢٢" کە لەلایەن فەرمانگەی کاروباری کۆمەڵایەتی و ئابووریی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان
بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە ٢٠٢٣ دەبێتە هەشت ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کەس
و لە ٢٠٥٠ دەبێتە نۆ ملیار و ٧٠٠ هەزار کەس و لە ٢١٠٠یشدا دەبێت بە زیاد لە ١٠ ملیار
و ٤٠٠ ملیۆن کەس.
هەر
لەو راپۆرتەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە خێرایی گەشەی دانیشتوان لە سەرتاسەری جیهان کەم
بووەتەوە.