بەهۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای گۆر لە رۆژئاوای ئەفغانستان، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.
عەبدولواحید حاماس وتەبێژی پارێزگای گۆر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو لە شارۆچکەکانی ناوەند و پاسباندی پارێزگای گۆر روویداوە.
عەبدولواحید
حاماس باسی لەوەکرد، حەوت کەس بەهۆی لافاوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و چەندین ماڵ
و دوکان ژێرئاو کەوتوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
لافاو لە پارێزگای مەیدان وارداک ٣٠ خانووی تێکداوە و ٢٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی کەوتووەتە
ژێرئاو.
لەلایەکی دیکەوە،
وەزارەتی ئاو و وزەی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو بارانه بەخوڕەی لە ماوەکانی
رابردوودا باریوە رووبارەکان سەرڕێژبوون و بوونەتە هۆکاری درووستبوونی لافاو.
ئەگەری بەردەوامبوونی مەترسیی لافاوی راگەیاند.