سەردێڕ:

ئەم نیشانانە ئاماژەن بە کەمی ڤیتامین B12

PM:12:16:29/03/2023

28364 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامین B12 یەکێکە لەو ڤیتامینانەی جەستە پێویستی پێیەتی بۆ ئەنجامدانی چەندین ئەرکی وەک دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و DNA، رۆڵی سەرەکی هەیە لە گەشەی مێشک و خانە دەمارییەکان و سیستەمی دەماری ناوەندی، هەروەها پاڵپشتی تەندروستی ئێسک دەکات و رێگری دەکات لە پووکانەوەی ئێسک.


بۆیە گرنگە ئەو نیشانانە بزانیت کە ئاماژەن بۆ کەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا بۆ ئەوەی بڕی پێویست وەربگرتیت، نیشانەکانی کەمی ئەو ڤیتامینەش بەپێی ماڵپەڕی"تایمز ئۆف ئیندیا" ئەمانە دەگرێتەوە:

یەکەم: هەبوونی کێشە لە هاوسەنگی لە کاتی ڕۆیشتن:

شێوازی رۆیشتنەکەت دەتوانێت ئەوە دەربخات کە ئایا کەمی ڤیتامینەکەت هەیە، رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە کۆئەندامی دەماری ناوەندیدا، ئەو نیشانانەی کە پێویستە بۆ وەرگرتنی ڤیتامین B12 بریتین لە سەختی رۆشتن و نەتوانینی هاوسەنگی لەکاتی رۆشتندا.

دووەم: کەمخوێنی:

کەمی ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی کەمخوێنی، هەروەها بە کەمی کۆبالامین ناسراوە، ئەم حاڵەتە کاتێک دروست دەبێت کە جەستە بەهۆی کەمی ڤیتامین B12 کە ڤیتامینێکە ناتوانێت خڕۆکە سووری خوێنی پێوست بەرهەمبهێنێت، کەمخوێنی ڤیتامین B12 بە تەنگەنەفەسی و نەمانی ئارەزووی خواردن و کێشەی بینین دەناسرێتەوە.

سێیەم: هەرس نەکردن و سەرئێشە:

چوارەم: ئاوسانی زمان:

کەمی ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی حاڵەتێک کە پێی دەوترێت (glossitis) کە زاراوەیەکی پزیشکییە و دەبێتە هۆی هەوکردن و ئازار لە زماندا و لەگەڵ نیشانەکانی تردا دەردەکەوێت وەکو برین لە دەم، گۆڕانی ڕەنگی زمان، سووتانی بێ هۆکاری زمان.

چوارەم: لەدەستدانی یادەوەری:

ئەو توخمە سەرەکییەی کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە کارکردنی مێشکدا، کاتێک لە جەستەدا کەم دەبن کەسەکە تووشی لەدەستدانی یادەوەریی و زوو شتلەبیرکردن دەبێت.

پێنجەم: سڕبوونی دەست و قاچ:

هەمیشە سڕبوونی کۆتاییەکانی جەستە یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی کەمی ڤیتامین B12، نیشانە دیارەکان کە کاریگەرییان لەسەر کارکردنی رۆژانەی تاک هەیە، دەکرێت پەیوەندی بە کەمی ڤیتامینB12ەوە هەبێت، ئەگەر ئەم نیشانەیە بۆ ماوەیەکی زیاتر بەردەوام بوو، سەردانی پزیشک بکە.

ئاماژەکانی تر کە دەبێت ئاگاداریان بین:

جگە لە نیشانەکانی ئاگادارکردنەوە، چەندین نیشانەی تری کەمی ڤیتامین B12 هەن کە پێویستە مرۆڤ ئاگاداری بێت بەهۆی کەمی ڤیتامینB12، لێدانی دڵی خێرا و کاڵبوونەوەی پێست و ماندوویەتی و لاوازییەکی زۆر و برینی دەم و توڕەبوونی زۆر، تێكچوونی باری دەروونی و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
ر.ئ



 













گەلەری