سەردێڕ:

روسیا لەسەر فەرمانی دەستگیرکردنی پوتین هاتە دەنگ

PM:10:54:17/03/2023

4948 جار خوێندراوەتەوە

پاش دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی روسیا لەلایەن دادگای لاهای نێودەوڵەتی بۆ تاوانەکان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا وەڵامی بڕیارەکەی دادگای دایەوە.


ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، روسیا بەهیچ شێوەیەک پابەندی بڕیارەکانی دادگای لاهای نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دادگا بەبێ بوونی هیچ ناوەڕۆک و بەڵگەیەک ئەو بریارەی لە دژی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا داوە و دەشڵێت، "ئەو بڕیارە بۆ ئیمە بێ بایەخە."

ئەمڕۆ، ئەمڕۆ هەینی، دادگای لاهای بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دیپۆرتکردنەوە و گواستنەوەی نایاسایی منداڵان لە ئۆکرانیاوە بۆ روسیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا دەرکرد .

هاوکات، دادگاکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ماریا ئەلێکسیڤنا کۆمیساری مافەکانی منداڵان لە ئۆفیسی سەرۆکی فیدراسیۆنی روسیا بە تۆمەتی گواستنەوەی منداڵی ئۆکرانی دەرکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، جەنگی روسیا و ئۆکرانیا پێیناوەتە دووەم ساڵییەوە و لەو ماوەیەشدا چەندان جار ئۆکرانیا و کۆمەڵەگەی نێودەوڵەتی روسیا و ڤلادیمیر پوتینیان بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار کردووە.













گەلەری