سەردێڕ:

روسیا: نابینە هەڕەشە بۆسەر سوید و فینلەندا

PM:08:00:16/03/2023

3456 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی کرملین رایگەیاند، روسیا نابێتە هەڕەشە بۆ سەر سوید و فینلەندا کە بەنیازن بچنە ناو ناتۆوە، هەرچەندە تورکیا رێگرە لە ئێستادا.


دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، چەندین جار سەرکۆنەی چوونە ناو ناتۆی سوید و فینلەندایان کردووە.

دەشڵێت، چەندین جاریش وتویانە کە نابنە هەڕەشە بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە و هیچ ناکۆکییەک لە نێوان ئەم دوو وڵاتە و روسیادا نییە.

بیسکۆڤ وتیشی، ئەو دوو وڵاتە هەڕەشە نین بۆ روسیا، لەبەر ئەوە روسیاش هەڕەشەیان لێ ناکات و تەنها بەداخن کە دەیانەوێت بچنە ناو هاوپەیمانی ناتۆوە، ئەوەش دوای هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە بە هەڕەشە دەزانرێت بۆ سەر ئەوروپا.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، هەریەکە لە سوید و فینلەندا داواکارییان بۆ چونە ناو ناتۆ پێشکەشکرد و لە کۆی ٣٠ وڵاتی ناو هاوپەیمانییەکە تورکیا و بولگاریا تا ئێستا رەزامەندیان نەداوە.



ک - ک













گەلەری