سەردێڕ:

کۆنگرێسی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەگەڵ کوڕی سەرۆکی ئەو وڵاتەدا دەکات

PM:08:34:08/03/2023

3352 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئەنجامدانی کاری نایاسایی لێپێچینەوە لە کوڕی سەرۆکی ئەو وڵاتە بکات.


لیژنەی چاودێری لە کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، لە یەکەم دانیشتنی کۆنگرێسی ئەمریکا لێپرسینەوە لە کوڕەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی دەکرێت. ئەوەش لەکاتێکدایە کۆمارییەکانی ئەمریکا بە ئەنجامدانی بازرگانی نایاسایی نێودەوڵەتی تۆمەتباری دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، پەرلەمانتارانی کۆمارییەکان لە پەرلەمانی ئەمریکا سوورن لەسەرئەوەی پێویستە بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئامادەی دانیشتنەکە ببن و سوێند بخۆن لەسەر نەگەڕاندنەوە و رادەستنەکردنی ئەو بەڵگەنامانەی پەیوەستن بە بنەماڵەی بایدنەوە.

کۆمارییەکان داوایانکردووە کۆنگرێس دەستی بگات بە راپۆرتەکانی ناوزەند بە چالاکییە گوماناوییەکانی کۆنگرێس سەبارەت خزمەتگوزاارییەکانی بانکی بیانی و مامەڵەبازرگانییەکانی دیکەی هانتەر بایدن و کەسوکارەکانی تری سەرۆکی ئەمریکا.

ئەوەش لەکاتێکدایە جەیمس کومر، سەرۆکی لیژنەی لێپێچینەوە و چاودێری رایگەیاند، بیانووەکان کۆتاییان هاتووە و داوای لە جۆناسان دەیڤدسەن یاریدەدەری وەزیری دەرەوە کردووە وەڵامێک بۆ بابەتەکە لەژێر سزای سوێندی درۆدا بۆ بابەتەکە ئامادەبکەن. وتیشی، دەستبەسەرداگرتنی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەلایەن بایدنەوە ناچارمان دەکات لەرێگای بەکارهێنانی هێزەوە دەستمان بگاتە بەڵگەنامەکان.













گەلەری