نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق و کۆمپانیای سیمینسی ئەڵمانی سێ گرێبەستیان لە بواری وزەدا واژوو کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سەرۆک وەزیران پێشوازی لە ئانالینا بێربۆک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندی یاوه‌ری كرد و له دیدارێكدا چۆنییه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كان و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش له‌بواره جیاجیاكاندا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئه‌ڵمانیا تاوتوێ کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە
دراوە، لە دیدارەکەدا، محەمەد شیاع سودانی جه‌ختی له گرنگی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی
و هاوكاری دووقۆڵی و ئاڵوگۆری زانیارییه‌كانی بواری ئه‌منی كرده‌وه و باسی له
كرانه‌وه‌ی عێراق كرد به‌روویی هه‌موو جۆره هاوبه‌شییه‌ک و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان
و پێشوازیكردنی له به‌شداری كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان له پرۆسه‌ی دروستكردنی ژێرخانی
ئابووری عێراق.
لای خۆیه‌وه، ئانالینا بێربۆک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
خواستی حكومه‌تی ووڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری لیژنه‌ی هاوبه‌شی
عێراقی - ئه‌ڵمانی.
هه‌روه‌ها، پشتگیری ئه‌ڵمانیای بۆ
هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له بواری ئه‌نجامدانی چاكسازی كارگێری و ئابووری و به‌ده‌ستهێنانی
ده‌سه‌ڵاتێكی باش ده‌ربڕی.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی ئاشکرا
کردووە، له كۆتایی دیدارەکەدا و به‌چاودێری محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی
عێراق رێوره‌سمی واژووكردنی سێ گرێبەست بەڕێوەچوو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمینسی ئه‌ڵمانی
بۆ وزه كه كاره‌كانی ئاماده‌كردن و خزمه‌تی
گشتی وێستگه‌كانی (كه‌ركووک، ره‌شید، سه‌دری غازی) بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با
له‌خۆ ده‌گرێت.
هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئه‌م گرێبه‌سته خزمه‌تی وێستگه‌كانی كاره‌با بۆ
ماوه‌ی پێنچ ساڵ له‌خۆ ده‌گرێت و رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هەزار و ٤٠٠ مێگاواتی ده‌بێت،
كه هاوكار ده‌بێت بۆ كاری به‌رده‌وام و سه‌قامگیری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی
وزه.
هاوکات، ئەمە یەکەمجارە حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كار ده‌كات بۆ چاودێریكردنی
كاری سیمینس له عێراق به‌مه‌به‌ستی گه‌ره‌نتیكردنی جێبه‌جێكردن ته‌واوی كاره‌كانی
به‌پێی گرێبه‌ست و پێگیربوونی كۆمپانیه‌كه‌وه.
واژۆكردنی هه‌رسێ گرێبه‌ستەکە، له‌پێگیربووه‌كانی
وه‌زاره‌تی كاره‌بایه به‌پێی یاداشتی لێكگه‌یشتن كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمینسی
ئه‌ڵمانی له به‌رلین به‌سه‌رپه‌رشتی محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، له
مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو واژووی كردووه. حكومه‌تی عێراق به واژووكردنی ئه‌م
سێ گرێبه‌سته توانیویەتی رێژه‌ی لە سەدا ٣٠ له كه‌مكردنه‌وه‌ی دارایی به‌ده‌ستی
بهێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئانالینا
بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی چاوەڕوانکراو گەیشتە بەغدای پایتەختی
عێراق و بڕیاریشە سبەینێ سەردانی هەرێم بکات.