باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا پشتیوانی خۆی بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرە عێراقییەکان بۆ وڵاتەکەیان و دۆزینەوەی کار یان دامەزراندنی کاروباری تایبەت بە خۆیان راگەیاند.
باڵیۆزخانەکە لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، لەگەڵ باشتربوونی دۆخی ئەمنی و ئابوری عێراق، زۆرێک لەو عێراقیانەی کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات بڕیاریانداوە جارێکی دیکە بگەڕێنەوە عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئەڵمانیا بە هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پاڵپشتی بۆ گەڕاوەکان دەکات
لە دۆزینەوەی کار یان دامەزراندنی کارێکی تایبەت بە خۆیان، هەروەها پێشکەشکردنی
خزمەتگوزاری دەروونی و کۆمەڵایەتی.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، بەشێکی هاوڵاتیانی عێراق لەماوەی ساڵانی رابردوودا بە هۆکاری جیاواز و
بە رێگای نایاسایی کۆچیان کردووە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا و بەشێکیان توانیویانە
بگەنە ئەو وڵاتانە و لەوێ نیشتەجێببن، بەشێکیشیان بەهۆی خراپی رێگاو بانەوە یان
نەگەیشتوون یاخود لە رێگادا گیانیان لەدەستداوە.