PM:06:27:06/03/2023
26696 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق نزیکی ١٧٠ ترلیۆن دینار دەبێت، پێشبینیش دەکرێت لە مانگی نیساندا پڕۆژە یاسای بودجە پەسەندبکرێت.
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجە په‌سه‌ند بكرێت، له رۆژانی داهاتوودا بودجە دەگاتە پەرلەمان و پێدەچێت له مانگی نیسان په‌سه‌ند بكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی
وتیشی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به ٦٥ دۆلار بۆ هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی سێ ملیۆن و ٥٠٠
هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه دیاریكراوه، له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و باج و كورتهێنان و
قه‌رزه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن بودجەکە بگاته ١٧٠ ترلیۆن دینار.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئەگەری
رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەو رێژەیەی دیاریکراوە، پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٣دا زیاتر
لە ٢١ ترلیۆن دینار دەبێت.