سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات

PM:05:45:04/03/2023

48256 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار ١٠٠ دینار بوو و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بەهاکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ١٠٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا. بەمەش ١٠٠ دۆلار ٢٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستووەتەبازاڕەوە، لە دوو رۆژی رابردوو بری ٨٢ ملیۆن دۆلاری بە گشتی فرۆشتووە بە بانکەکان و لەو بڕەش ٦٣ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و ١٩ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق ١٣١ هەزار دینارە و بەراورد بە بازاڕەکان زیاتر لە ٢٠ هەزار دینار جیاوازی نرخی هەیە و نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق ١٥٥ هەزار و ٣٠٠ دینارە.













گەلەری