سەردێڕ:

دەستپاکی عێراق: ١١ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە نزیکەی هەشت ملیار دیناریان لە خەڵک وەرگرتووە

AM:08:52:02/03/2023

1344 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق ١١ تۆمەتباری لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرد کە نزیکەی ٨ ملیار دیناریان لە هاوڵاتیان کۆکردبووەوە بە پاساوی تێپەڕاندنی مامەڵەکانیان.


فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، حەوت فەرمانبەر و دوو پارێزەر و دوو کەسی دیکەیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە کۆکردنەوەی پارە لە هاوڵاتیان بەرامبەر گۆڕینی ڕەگەزی زەوی بۆیان لە کشتوکاڵیەوە بۆ نیشتەجێبوون و تێپەڕکردنی مامەڵەکانیان بە شێوەیەکی نایاسایی.

سەبارەت بەو بڕە پارەیەیی لە هاوڵاتیانیان وەرگرتووە دەستەی دەستپاکی رایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر ئەو پسوڵانەی مامەڵەیان پێوەکراوە و بڕەکەی حەوت ملیار و ٧٣١ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دینار بووە.

ک.ک













گەلەری