سەردێڕ:

بەریتانیا: سزای زیندانی بەسەر دوو هاوسەردا سەپاند کە کۆچبەری نایاسایی عێراقییان گواستووەتەوە

PM:10:23:21/02/2023

4056 جار خوێندراوەتەوە

بەریتانیا سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر پیاوێک و دوو ساڵ زینادنی بەسەر هاوسەرەکەیدا سەپاند کە بەرەگەز بەریتانی بوون و کۆچبەری عیێراقییان لە بارهەڵگرەکانیاندا شاردوەتەوە و لە فەرەنساوە گواستویانەتەوە بۆ بەریتانیا.


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا رایگەیاند، دوو هاوسەر و کەسێکی دیکە کە پلانی گواستنەوەکەی داناوە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

دەشڵێت، ئە سێ کەسە هاوکاربوون لە کۆچی نایاساییدا و سەرپێچیکردن و گواستنەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا.

ئەو دوو هاوسەرە هاوڵاتی بەریتانین و لەگەڵ لایەنی سێهەمدا پلانەکەیان رێکخستووە و پیاوەکە سزای سێ ساڵ زیندانی و ژنەکە سزای دوو ساڵ زیندانی و لایەنی سێهەمیش سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.




ک - ک













گەلەری