سەردێڕ:

باڵوێزخانەی عێراق: لە رێگەی ١٦ فرۆکەی بارهەڵگرەوە هاوکاری تورکیامان کردووە

PM:12:47:19/02/2023

1532 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی عێراق لە تورکیا دەڵێت، "تا ئێستا ١٦ فرۆکەی هەڵگری هاوکاری مرۆییان رەوانەی ناوچەکانی تورکیا کردووە و پاسپۆڕتیان بۆ ٧٩ هاوڵاتی عێراق لە تورکیا دەرهێناوەتەوە تاوەکو پێی بگەڕێننەوە نیشتیمانی خۆیان."


ماجد جەماوی باڵیۆزی عێراق لە تورکیا رایگەیاند، باڵیۆزی عێراق تورکیا لەرایگەیاند، لە رێگەی ١٦ فڕۆکەوە هاوکاری و کەرەستەی مرۆییامان رەوانەی ئەو ناوچانەی تورکیا کردووە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی ئەم مانگەوە زیانیان لێکەتووە.

باڵێۆزی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، لە یەکەم رۆژی دوای رووداوی بوومەلەرزەکە کۆماری حێراق بەردەوام بووە لە ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو وڵاتە بە شێوەیەک خەڵک و حکومەتی عێراق هەوڵی هاوکاریکردنی تورکیایان داوە لەم کارەساتەدا.

لەبارەی گەڕانەوەی تیمەکانەوە باسی لەوە کرد، تیمی گەڕان و پشکنین و رزگارکردنی هاوڵاتیان ئەمڕۆ لەتورکیاوە دەگەڕێنەوە بەغدا، و باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا بەهەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی لە غازی عەنتاب ٧٩ پاسپۆڕتی پەڕینەوەی بە ٢٤٩ هاوڵاتی عێراقی بەخشی تاوەکو لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە بگەڕێنەوە بۆ نیشتیمانی خۆیان.

لە رێکەوتی ٦ی ئەم مانگە بوومەلەزرەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و بەپێی دواین ئامارەکان زیاتر لە ١٠ هەزار گەڕەک لە تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان لێکەوتووەتەوە.













گەلەری