لە شارەدێیەکی بچووک سەر بە ویلایەتی میسیسیپیی ئەمریکا، کەسێکی تەمەن ٥٢ ساڵ، بە دەمانچە هاوسەری پێشووی و پێنج کەسی دیکەی کوشت.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ”BBC"، رووداوەکە لە مارکێتێکی شارەدێی ئارکابوتلا، دوو خانوو و ئۆتۆمبێلێکدا روویداوە.
پەلاماردەرەکە بە
تاپڕێک و دوو دەمانچەوە کاتژمێر ١١:٠٠ بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا، خۆی کردووە بە مارکێتی
بەنزینخانەیەکدا و دەستڕێژی گوللـەی لە کەسێک کردووە دواتر چووەتە ناو خانوویەکی
نزیکی بەنزینخانەکە و دەستڕێژی گوللەی لە هاوسەری پێشووی کردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، پەلاماردەرەکە دواتر چووەتە خانوویەکی تەنیشت ماڵی هاوسەری
پێشووی و دەستڕێژی گولـلەی لە ژنێکی نەناسراو و پیاوێک کردووە کە پێدەچێت خەزووری
پێشووی بووبێت.
لە کۆتایشدا پەلاماردەرەکە
لە ناوچەیەکی نزیک لە ماڵەکەی خۆی دەستڕێژی لە دوو کەسی دیکە کردووە کە یەکێکیان لەناو
ئۆتۆمبێلدا بووە.
تۆمەتبارەکە بە
تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست" لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بەند کراوە و ئێستا
لە زینداندایە. تا ئێستا هۆکاری پەلامارەکە نەزانراوە.