سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوای ١٠٤ کاتژمێر بەهۆی مۆبایلەکەیەوە لەژێر دار و پەردووی باڵەخانەیەکدا رزگار کرا

PM:10:20:10/02/2023

29048 جار خوێندراوەتەوە

پاش مانەوەی ١٠٤ کاتژمێر لە ژێر دار و پەردووی باڵەخانەیەکی روخاودا توانرا بەهۆی مۆبایێکی زیرەکەوە کەسێک رزگار بکرێت.


تیمی فریاگوزاری پارێزگای مەڕەش توانیان پیاوێکی تەمەن ٦٦ ساڵ پاش ١٠٤ کاتژمێر مانەوە لەژێر دار و پەردووی باڵەخانەیەکدا دەربهێنن و بەهۆی مانەوەی مۆبایلەکەی بە سەلامەتی و توانیویانە شوێنی ئەو پیاوە بدۆزنەوە و رزگاری بکەن.

پیاوەکە لە ژێر دار و پەردووی باڵەخانەیەکی رووخاوەدا ماوەتەوە بەڵام بە درێژایی کاتی مانەوەی لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا بووە لەگەڵ خێزانەکەی و ئەوەش بووەتە ئاسانکاری بۆ دۆزینەوەی شوێنەکەی و رزگارکردنی.

هاوکات، میدیا تورکییەکان باس لەوەدەکەن لە دوای بوومەلەرزەکەوە مۆبایلە زیرەکەکان رۆڵێکی باشیان هەبووە بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا ماونەتەوە.

لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمەی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلەی رێختەر چەندین ناوچەی باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لە دەستدا و برینداربوون و نزیکەی شەش هەزار خانوو و باڵەخانە رووخان.













گەلەری