سەردێڕ:

بۆ ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا چەندە؟

AM:11:52:09/02/2023

88248 جار خوێندراوەتەوە

پاش دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینارە لە هەولێر. بەمەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخەکەی بەنزیکی بە جێگیری ماوەتەوە.


هاوکات، نرخی دراو لە بازاڕی دراوی سلێمانیدا ١٠٠ دلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم نرخەی دۆلار لە کاتیکدایە، بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٠ هەزار دینار دەفرۆشێت. دابەزینی نرخی دۆلار دوای بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت لەسەر پێشنیازی بانکی ناوەندی؛ کە دابەزاندنی نرخی دۆلار بوو لە ١٤٦٠ دینارەوە بۆ ١٣٠٠ دینار بەرامبەر یەک دۆلار.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی بەغدا لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە واشنتۆن کۆدەبنەوە سەبارەت بە پرسی دابینکردنی نەختینەیی دۆلار بۆ عێراق ئەوەش بۆ سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار.

نرخی دراوە بیانیەکان لە بازاڕەکانی هەرێـدا:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەند بە ١٨١ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بە چوار ملیۆن و ٤٨٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بە ١٨٩٠ لیرەی تورکیە













گەلەری