سەردێڕ:

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی

AM:11:41:08/02/2023

110628 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەراورد بە دوێنێ نزیکی ١٨ هەزار دینار نزمبووەتەوە، نرخی زێڕیش هاوتای نرخی دۆلار زیاتر دابەزی.


بەهۆی ئەوەی مامەڵەی جیهانی نرخی زێڕ بە دۆلارە، گۆڕانی ئەو نرخە کاریگەریی لەسەر بەرز و نزمی نرخی زێڕ دروستدەکات. بۆ ئەمڕۆش نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٨٣ دۆلارە.

هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٠ هەزار و ٥٦ دۆلار و یەک گرام بە ٦٠ دۆلار و پێنج سەنتە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٥٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە ٤١٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٩٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٣٥ هەزار دینارە

هـ.ئـ













گەلەری