سەردێڕ:

ئەردۆغان بۆ ئەمریکا: پاشگەزبوونەوە لە رێککەوتنەکان باجی دەبێت

PM:04:47:30/01/2023

7868 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تورکیا لە پەیامێکیدا بۆ ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئەو وڵاتە پابەندی رێککەوتنەکانی تایبەت بە فڕۆکەی ئێف ٣٥ و ئێف ١٦ نەبێت باجی پاشگەزبوونەوەکانی دەدات.


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ گەنجانی وڵاتەی پەیامێکی بۆ وڵاتی ئەمریکا لەبارەی رێکەوتنەکانی تایبەت بە فڕۆکەی ئێف ٣٥ و ئێف ١٦ نارد.

ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو ئێستا ئەمریکا هیچ هەڵوێستێکی لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی فڕۆکەی ئێف ٣٥ و ئێف ١٦ـەوە نەبووە و ئەو کارەشی باجی دەبێت.

هاوکات حکومەتەکەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیارەکانیان بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا یەکجاری و یەکلاکەرەوە دەبێت و دەبێت کۆنگرێسی ئەو وڵاتە بەشدار بێت لەو بڕیاردانەدا.

لایخۆشیەوە مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەکرد، وڵاتەکەی چاوەڕێی ئەمریکایە بۆ بڕیاردان لەبارەی رێککەوتنی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ و دەشڵێت، 'ئەو رێککەوتنە تەنها لە بەرژەوەندی تورکیا و ئەمریکادا نییە، بەڵکو لە بەرژەوەندی ناتۆشدایە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ـەدا تورکیا سیستمی بەرگری موشەکی لە روسیا کڕی، بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا کە هەردووکیان ئەندامن لە رێکخراوی ناتۆدا.













گەلەری