دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی ناسراو بە ناسا رایگەیاند، لە رێگەی تەلەسکۆبی جەیمس وێبەوە کەگرنگییەکی گەورەی هەیە بۆ تێگەیشتن لە بۆشایی، بەدوای شوێنی گونجاو بۆ ژیان دەگەڕێن.
بەگوێرەی ئاژانسی فۆکس نیوزی ی ئەمریکی، هەفتەی رابردوو "ناسا" لەدوایین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گەردوونی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەگوێرەی ئەو پلانانەی دارێژراوە کاردەکەن لەسەر تەلەسکۆبی داهاتوو هەتا بتوانن بەهۆیەوە بگەڕێن بەدوای ئەو هەسارانەدا کە بۆ ژیان گونجاون.
ئەمەش لەکاتێکدایە ماڵپەڕی
"سپەیس"ی تایبەت بە گەردوونناسی ئاشکرای کردووە، هەنگاوە نوێیەکە خۆی لە
دانانی کامێرایەکی کولیتی بەرزدا دەبینێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی زانایان بدات هەتا
بتوانن لێکۆڵینەوە لەتەنەکانی بۆشایی ئاسمان بکەن لەرووی جۆر و شێواز و قەبارەیانەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ناسا
کاردەکات لەسەر بەرهەمهێنانی تەلەسکۆبێکی نوێ بەهەمان بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشوو
کە بەکارهاتووە و توانای چاودێریکردنی تەلەسکۆپە نوێیەکە دەگاتە خاڵێک کە بە L2 ناسراوە و نزیکەی ملیۆنێک میل لە زەویەوە دوورە
و بەرامبەر خۆرە.
هاوکات، ئەم هەوڵانەی ناسا
لەوپێناوەدایە بتوانن گەڕانەکانیان لە بۆشایی ئاسماندا فراوانتر بکەن لەپێناو دۆزینەوەی
سەرچاوە و شوێنێکی دیکە لەدەرەوەی زەوی کە بۆ ژیان گونجاو بێت.