نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەرزبووەوە بە جۆرێک هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٧٩٨ دۆلارە و لە هەرێمیش ئێستا هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٩٥ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و٧٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، سەرەڕای بەرزی نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی دۆلار لە بازاڕەکاندا وای کردووە، نرخی زێڕ بە دیناری عێراقی بەرزتر بێت.
هاوکات، هەر گرامێک بە ٥٧
دۆلار و ٨٣ سەنتە و هەر کیلۆیەکیش بە ٥٧ هەزار و ٨٢٥ دۆلارە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
بەمجۆرەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١
به ٣٩٥ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨
به ٣٤٠ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢
به ٤١٠ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤
به ٤٤٥ هەزار دینار.