سەردێڕ:

عێراق لە بارەی پێدانی پاسپۆرتی دبلۆماسییەوە رێکارێکی نوێ دەگرێتە بەر

PM:08:47:15/12/2022

2964 جار خوێندراوەتەوە

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوە فەرمانیداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە و وردبینی بە داواکارییەکان نوێکردنەوە یان پێدانی پاسپۆرتی دبلۆماسی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحەمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، فواد حسێن وەزیری دەرەوە فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ وردبینیکردن لە داواکارییەکانی نوێکردنەوە یان داواکردنی پێدانی پاسپۆرتی دبلۆماسی.

ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەکە بە سەرۆکایەتی سەفییە تالیب سوهەیل باڵیۆزی عێراق لە ئیتالیا و ئەندامێتی هەریەک لە عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی قەتەر و عەبدولرەحمان حسێنی باڵیۆزی عێراق لە روسیا پێکهێنراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەکرد کە کچە مۆدێل هەیە پاسپۆرتی دیبلۆماسی پێدراوە.

دواتریش، لە ٣ی مانگی تشرینی یەکەم، داوایەکی فەرمی پێشکەش بە وەزیری دەرەوەی عێراق کرد لەو بارەیەوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد چاو بە تەواوی ئەو پاسپۆرتە دیبلۆماسییانەدا بخشێننەوە کە دراوە و وەربگیرێتەوە لەوانەی شایستە نین.













گەلەری