AM:11:36:15/12/2022
10860 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، لەمشەوەوە چواڕیانی گوڵان دادەخرێت.
هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە، کەوا لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە ١٩ی ئەم مانگە، چواڕیانی گوڵان لەسەر شەقامی ٤٠ مەتری بە تەواوی دادەخرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، داخستنی شەقامەکە بە مەبەستی قیڕکردنەوەی ناوچواڕیانەکە دەبێت.
هاتوچۆ دەشڵێت، لەماوەی
داخستنەکەدا شۆفێران دەتوانن شەقامی لاوەکی و دەستەراستی سەر چواڕیانەکە بەکاربهێنن
وەکو شەقامی جێگرەوە.
هـ.ئـ