فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان رایگەیاند، لەمساڵدا ٦٧ ڕۆژنامەنووس و کارمەندی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە سەرانسەری جیهان کوژراون. بەوەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان سی لە سەد زیادیکردوە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بڵاوکردوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ کوژراون و دەستگیرکراون، بە پێی ڕاپۆرتەکە، بە تەنها لە ئەمساڵدا ٦٧ ڕۆژنامەنووس کوژراون، لەکاتێکدا لە ساڵی ڕابردوودا ٤٧ ڕۆژنامەنووس کوژران.
لە ڕاپۆرتەکەدا
ئەوەش هاتووە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان هۆکارەکەی، شەڕی ڕووسیا لە
ئۆکرانیا، ئاژاوەکان لە هایتی و بەرزبوونەوەی توندوتیژیی لەلایەن گروپە تاوانکارییەکان
لە مەکسیک بوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
لە ئێستادا ٣٧٥ ڕۆژنامەنووس بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانیانەوە لە زینداندان کە زۆربەیان
لە وڵاتانی چین و میانمار و تورکیا دەستگیرکراون. لە ڕاپۆرتەکەی ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکردنی
٣٦٥ ڕۆژنامەنووس تۆمارکرابوون.
فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی
ڕۆژنامەنووسان نوێنەرایەتی ٦٠٠ هەزار ڕۆژنامەنووس لە ١٤٠ وڵاتی جیاوازدا دەکات.