لە شاری جەددە خۆرئاوای سعودیە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە گەشتی فڕۆکە راوەستێندرا و دەرگای خوێندنگاکان داخران و میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەش باس لەوە دەکەن تا ئێستا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئیخبارییەی سعودی بڵاویكردهوه، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە چەندین رێگا و تونێلی ناوچەی مەککە داخراون.
محەمەد قارنی وتەبێژی بەرگریی شارستانی لە ناوچەی مەککە، لە لێدوانێکیدا
بۆ کەناڵی ئیخبارییە ئاماژەی بەوە کردووە، لە جەددە دوو کەس بەهۆی بارانی بەخوڕەوە
گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی دامەزراوەی بەرگریی شارستانی داوای لە هاووڵاتییانیش کرد لە دۆخێکی
زۆر پێویستدا نهبێت له ماڵ نەچنە دەرەوە.
کەناڵی ئیخبارییە، زانیاری ژێرئاوکەوتنی چەند گەڕەکێکی شاری جیددەی بڵاو
کردەوە و ئەوەی راگەیاند کە دەوامی خوێندنگاکان وهستێندراوه و گەشتی فڕۆکەکان
راگیراوە.