سەردێڕ:

ئەو ژنەی ئەمشەو لە سلێمانی تەقەی لێکرا، گیانی لەدەستدا

PM:10:06:08/11/2022

130192 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو ژنەی ئەمشەو لەگەڕەکی تاڤگە تەقەی لێکرا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو ژنەی لە گەڕەکی تاڤگە تەقەی لێکراو گوللـەیەک بەرسەری کەوتبوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکەی تاڤگەی شاری سلێمانی، تەقە لە ژنێک کراوە فیشەک بەر سەری کەوتووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پێشتر ژنەکە لە حاڵەتی بێهۆشیدابووە و لە ژێر چاودێڕی چڕی پزیشکیدابووە.

چاوگەکەی پۆلیس باسی لەوەشکردووە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و براکەی تەقەی لێکردووە.



کارزان تارق - سلێمانی

 













گەلەری