وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا بەفەرمی هیچ داواکارییەک لەبارەی داخستنی تیک تۆکەوە نەگەیشتووەتە وەزارەت. دەشڵێت، "داواکارییەک ئاراستەی داواکاری گشتی کراوە".
ئەمڕۆ سێشەممە، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم ڤیدیۆی تۆمارکراوی خۆی لە سەکۆی تیک تۆک بڵاوکردەوە.
لە گرتە ڤیدۆییەکەیدا
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، هەروەک بەڵێنی بە هاوڵاتییان داوە بۆ یەکەمجار
هەژماری خۆی لە سەکۆی تیک تۆک کردووەتەوە و یەکەم ڤیدیۆی تۆمارکراوی خۆی
بڵاوکردەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئانۆ
جەوهەر باس لە رێکارەکانی قەدەغەکردنی سەکۆی تیک تۆک دەکات و دەڵێت، دوو
پەرلەمانتار داوایان ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە.
دەشڵێت، تا ئێستا بەفەرمی ئەو داواکارییە بەدەست
ئەوان نەگەیشتووە.
لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم دەڵێت، رەنگە ئەوان وەک وەزارەت
نەتوانن بەتەواوەتی بەکارهێنانی تیک تۆک لەهەرێم رابگرن، بەڵام دەتوانن بەفەرمی
داوا لە کۆمپانیای تیک تۆک بکەن ئەو بەشانەی لەگەڵ نەریتی کوردەواریدا ناگونجێت
رابگیرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی
رابردوو دوو پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان داوایەکیان ئاراستەی داواکاری گشتی
هەرێم کرد بە مەبەستی داخستن و قەدەغەکردنی سەکۆی تیک تۆک.